#پێشەوا قازی محەمەد# هەرگیز لەیادمان دەمێنێتەوە
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان ..
لە ساڵیادی شەهیدکردنی سەرکردەی گەورەی گەلی کوردستان، پێشەوا قازی محەمەد، لە کاتێکدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ تێکۆشەریی و کۆڵنەدانی ئەو سەرکردە تێکۆشەرەی گەلەکەمان دەچەمێنین کە مێژوویەکی پڕ لە سەروەری بۆ خۆی و گەلی کوردستانی تۆمارکرد، لە هەمان کاتدا تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران و تێکڕای داگیرکەرانی کوردستان ڕیسواو شەرمەزار دەکەین.
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان ..
76 ساڵ بە سەر شەهیدکردنی یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان تێپەڕ دەبێ کە لە گۆڕەپانی بەرگری لە مافەکانی گەلەکەی و لەنێو خەڵکی وڵاتەکەی و لە باوەشی کوردستان مایەوە ، بە نیگەرانیەکی قوڵەوە ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە ڕۆژی #31-3-1947# لە مەیدانی #چوارچرای# شاری #مەهاباد#ی پایتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ هاوڕێکانی لە سێدارەی دا.
وێرای ئەوەی بە شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەد، ڕژێمی داگیرکەری ئێران توانی بۆ ماوەیەک خەباتی ڕزگاریخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خامۆش بکات و دەرفەتی بە دەستهێنانی مافی ڕەوای گەلی کوردستان نەڕەخسێ، بەڵام خۆڕاگری و بەرخودانی ئەو سەرکردە مەزنە بۆ هەمیشە بوو بە لەمەپەڕی پێشڕەوەی نەوە لە داوی نەوەی گەلی کوردستان و نەپسانی خەبات لەپێناو ئازادی و وەدیهێنانی مافەڕەواکانی خۆیدا.
هەر بەم بۆنە خەمناکە، سڵاوی خۆڕاگری و سەربەخۆیی بۆ گیانی شەهیدی سەربڵندی گەلی کوردستان، پێشەوا قازی محەمەدی هەمیشە زیندوو دەنێرین، لە هەمان کاتدا بەتوندی کردەوە نامرۆییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران و گشت دوژمنان و داگیرکەرانی گەلی کوردستان، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین.
بژی کوردستان
مردن و سەرشۆڕی بۆ داگیرکەران.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
#بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان#
#31-03-2023#
[1]