ڕووەک و ئەو میوانەی ڕەنگیان مۆر یاخود شینە، وێرای ڕەنگەکانی دیکەی میوە، هەڵگری تایبەتمەندیی خۆیانن، بەڵام بەگشتی ڕەنگی مۆر و شین لەم خۆراکە سرووشتییانەدا نیشانەی هەبوونی دژەئۆکسانە، بەو مانایەی، میوە و ڕووەکی شین و مۆر دەوڵەمەندن بە ڕێژەیەکی فراوان لە دژەئۆکسان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی تەندرووستیی (تەندرووست بە)، ئەم ڕەنگانەی ڕووەک و میوە ئاستی وشیاریی مێشک بەرز دەکات، دژی پیریی پێشوەخت و نەخۆشیی زەهایمەرە و بەسوودە بۆ سیستەمی بەرگریی لەش و تەندرووستی مسۆگەر دەکات و دژی خانەکانی شێرپەنجەشە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 393