جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو موسوڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەت پیرۆز بێت. دڵمان لای حاجییانە پاش بەجێهێنانی ئەرکەکانی حەج بە سەلامەتى بگەڕێنەوە بۆ ناو ئازیزانی خۆیان.
ئیسلام ئایین و شارستانیەتیشە و یەکێک لە جوانییەکانی کۆمەڵگای کوردی کە زۆرینەی ئەم باوەڕ و ڕێبازەی قبووڵ کردووە گیانە میانڕەوی و کراوەییەکەی بووە لەگەڵ ئایین و بیروباوەڕەکانی دیکە. جێگای داخی زۆرە بەم دواییانە پێچەوانەی ئەو ڕەوتە مێژووییە ئاییندارییەی وڵاتەکەمان، لێرە و لەوێ هەواڵ و ڕووداو و کارەساتی ناخۆش و نامۆ بەکۆمەڵگاکەمان بەئاگامان دەهێننەوە و پێمان دەڵێن کە پێویستە بە هەموومان و هەریەک لای خۆیەوە هۆکارەکانی لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەین.
پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵکردنی گیانی یەکتر قبووڵکردن و ئەوەی ئێمەی کورد پێی دەڵێن «گەردن ئازادی».
جەژنی هەموو لایەک پیرۆز و حەجی حاجییان قبووڵ بێت و ساڵانی تر بە خۆشی و شادی زیاترەوە بگەڕێتەوە ناومان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 460
Donnez votre avis sur ce produit!