سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید# و سەرۆک کۆماری عەرەبی میسر عەبدولفەتاح سیسی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان لەیەکتر کرد.
لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان هەردوو سەرۆک، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی #27-06-2023#، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لەسەرۆک سیسی کرد و هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی میسری برا خواست.
لە بەرامبەردا سەرۆک کۆماری میسریش بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد و هیوای سەقامگیری ئاسایش و پێشکەوتنی زیاتری بۆ گەلی عیراقی خواست.
هەر لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری و پێشکەوتنی ناوچەکە بکات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 623
Donnez votre avis sur ce produit!