توێژینەوەیەکی نوێی سویدی دەریدەخات زیادبوونی کێشی بەردەوام لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەندییەکی نزیک بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات هەیە.
بەگوێرەی ئەو دۆزینەوانە، کە ئەمڕۆ لەلایەن مێدیکاڵ نیوز تودەیەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو پیاوانەی لە تەمەنی 17 بۆ 29 ساڵیدا بە تێکڕا یەک کیلۆ لە ساڵێکدا زیادیان کردووە، ئەگەری تووشبوونیان بە ڕێژەی 27% زیادیکردووە بە شێرپەنجەی پرۆستات.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی لوند لە سوید ئەنجامدراوە و بەدواداچوونیان بۆ داتای تەندرووستی زیاتر لە 254 هەزار پیاو کردووە لەنێوان ساڵانی 1963 بۆ 2014. بەشداربووان لانی کەم 3 جار کێشیان لەنێوان تەمەنی 17 بۆ 60 ساڵیدا کێشرا.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پشکنینی وەرزی و زوو یارمەتیدەرە لە دەستنیشانکردنی جۆرە ناشەڕانگێزەکانی شێرپەنجەی پرۆستات پێش ئەوەی مەترسیدارتر بێت و ببێتە هۆی مردن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 362
Donnez votre avis sur ce produit!