زک تێشوو هەڵناگرێ.
زک: سک. تێشوو: بە بێڕک خۆراک دەوترێت کە کەسێک بۆ گەشتێک لەگەڵ خۆی هەڵیگرێت. لە کوردەواردا کەسێک قسەپارێزبێت، پێی دەوترێت: زکی تێشوو هەڵگرە، بەڵام هەندێک کەس قسە و نهێنی کەس ناپارێزێت، بەتایبەت گەر قسەیەک نەشیاو بێت، لای کەسێکی لەو شێوەیە بووترێت، دەیدرکێنێت، پەندەکە واتە: قسەی نابەجێ لە سکی کەسا نامێنێتەوە، دەدرکێندرێ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 321