دوژمنی ناحاڵ لە دین بێگانە، ڕەفیقی نەکەی، ئەبی بەتانە.
ناحاڵ: تێنەگەشتوو، تانە: لەکە یان تانەوتەشەر، کەسە خراپەکان بەهۆی هەڵسوکەوت و نەزانی خۆیانەوە، دەوروبەرەکانیان دەکەن بە دوژمن لەخۆیان، هەتا لەم جۆرە کەسانە مرۆڤ دوور بێت، سەری سووکە. پەندەکە واتە: لە دوژمن دووربە تەنانەت ئەگەر هاودینیشت بێت، بۆ ئەوەی نەبیت بە جێگەی تانەوتەشەری دۆستەکانت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 971