بەرپرسێکى باڵاى #بزووتنەوەى گۆڕان# لەپەیامێکدا بۆ #مەسعود بارزانى# سەرۆکى پارتى ڕایدەگەیەنێت، پێویستە فراوانتر بیربکەیتەوە و هەوڵى جدیتر بدەیت بۆ درووستکردنى کۆدەنگى.
#مستەفا سەید قادر# جێگری سەرۆکی هەرێم و یەکێک لە سەرکردە باڵاکانى گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە کاک #مەسعود بارزانی# فراوانتر بیربکاتەوە و هەوڵی جدیتر بدەن بۆ ئەوەی کۆدەنگی درووستبێت بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکان و کۆتاییهێنان بەکێشەکانی نێوانیان.
مستەفاى سەید قادر باس لەوەشدەکات، دۆخێک هاتۆتە پێشەوە کە هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر بەرگە ناگرێت، ئەگەرچى هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام ماوەتەوە سەر مانگ و ڕۆژەکەی، ڕەنگە زۆر دوانەکەوێت، ڕەنگە لە 18ی 11ی ئەمساڵ 2023 هەڵبژاردن نەکرێت، چونکە لایەنە هونەرییەکان ڕەنگە کاتی زیاتریان بوێت.
پێشیوایە، لەم ماوەیەدا لایەنە سیاسییەکان دەگەنە ڕێککەوتنێک کاتێک دیاریبکەن و لەوکاتەدا بکرێت، چونکە فشاری نێودەوڵەتی هەیە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 441
Donnez votre avis sur ce produit!