سەد کەمە، سەد و پەنجا خەمە، دووسەد چەمه
مەڕداری پیشەیەکی لە مێژینەی خەڵکی کوردستانە، کارێکی سەرەکی و باو بووە و ئەو کەسانەی مەڕیان زۆر بووە پێگەی کۆمەلایەتیشیان پێ بەرز بوویتەوە، بەڵام مەڕ بەخێوکردن ئەرکی گرانە و بەهەموو کەسێک بەخێوناکرێت، لەو ئیدیۆمەدا پۆلێنێک کراوە لەسەر ژمارەی سەری ئەو ئاژەڵە، ئەگەر مەڕدارێک سەد سەر مەڕی هەبێت ناتوانێت هەموو پێداویستییەکانی خۆی پێ دابین بکات، ئەگەر سەد و پەنجا سەر مەڕی هەبێت ئەوا بەخێوکردنی گرانە و پێویستی بە لەوەڕگا و ئالیک و ئاو و شوێنی حەوانەوە و شوانە بەمەش دەبێتە خەم و هێشتا بەرهەمەکەی وەک پێویست بۆ بژێوی و گوزەران ماویەتی، بەڵام ئەگەر ببێتە دوو سەد سەر مەڕ ئەوا دەبێتە چەم و چۆم و خێر و بێری بۆ خاوەنەکەی و خەڵکیش دەبێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 313