=KTML_Bold=لە ئەگەری پڕکردنەوەی کورسییەکانی کۆمەڵ، پارتى و یەکێتیى و گۆڕان و بزووتنەوە دێنە شوێنەکانیان=KTML_End=
لە دواى بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەى پەڕڵەمانتارانى کۆمەڵى دادگەرى لە پەڕڵەمانى کوردستان، ئەگەرى هەیە سەرۆکایەتى پەڕڵەمان شوێنى ئەو پەڕڵەمانتارانە پڕنەکاتەوە.
دواى بڕیارى پەسەندکردنى بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەى 7 پەڕڵەمانتارى کۆمەڵ لە دانیشتنى ئەم هەفتەیەى پەڕڵەمانى کوردستان، ئەگەرى زۆرە سەرۆکایەتى پەڕڵەمان شوێنى پەڕڵەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان پڕنەکاتەوە بە بیانووى ئەوەى ئەم خولەى پەڕڵەمان تەنیا 5 مانگى ماوە.
لە ئەگەرى پڕکردنەوەى ئەو پۆستانەش دواى سەرۆکایەتى پەڕڵەمان نووسراوى دانانى هەر 40 کاندیدى کۆمەڵ لە شوێنى پەڕڵەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان پێشکەشى کۆمیسیۆن دەکات و ئەگەر هیچ کامیان ئامادەییان نەبێت، دواتر هەر حەوت کورسییەکە سێ کورسى بە پارتى و دوو کورسى بە یەکێتیى و یەک کورسى بە بزووتنەوەى گۆڕان و یەک کورسى بە بزووتنەوەی ئیسلامی دەدرێت و بەپێى ڕیزبەندى دەرچوونیان پڕدەکرێتەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 580
Donnez votre avis sur ce produit!