ڕەگداکوتانی کەلەپووریی گۆرانیی
#ئامانج غازی#
ژینگەی جوگرافی ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە جیاکردنەوەی ئاوازە میللیەکانی خۆی لە ناوچەیەکدا، ئەمەشیان بە پشتبەستن بە هەلومەرجی ژینگەی دەوروبەر وسرووشتی جوگرافی و فاکتەری مێژوویی و کولتووری و سرووشتی پیشە و کاری تایبەت وشێوەزارە جیاوازەکانی هەر ناوچەیەک هەرچەندە سادەش بن، بەڵام لێرەدا هەموو ئەو کار وکاردانەوەیە هەستەکان قووڵتر دەکەنەوە وپتریش ڕەگداکوتانی کەلەپووریی فۆلکلۆری ومیللی لێ دەکەوێتەوە.
ناکرێت بڵێین گۆرانیە میللییەکان دانەری میلۆدیان نییە، بەڵکوو دەبێت لەنێو خەڵکدا داهێنەرێکی هەبێت ولەم ڕوانگەیەشەوە دەتوانین بڵێین، دانەرانی گۆرانیە میللیەکان کەسانێکی نەناسراون وهەموویان ئەم بەرهەمانەیان داهێناوە پاش توانەوە لە کەلەپووری میللیی نەتەوەییان. هەروەها کاری تاکێکی درێژەپێدراوی پڕ لە سەرکەوتنیشە، ئەمەشیان لەنێو خەڵکدا وای لە عەقڵی بەکۆمەڵ کرد کە بیپارێزێ وهەڵیبگرێت. بەم شێوەیە بووە موڵکی هەمووان. لە هەندێک کۆمەڵگەشدا ڕەنگە خەڵک لە ڕووی ڕستە موزیکیەکانەوە ڕێڕەوی گۆرانیەکە لاسار بکەنەوە یاخد بە هەندێ ڕستەی موزیکی خواستراوەوە تێکی بدەن، یان هەندێ لە وشەکانی بگۆڕن، بۆیە ئەم جۆرە گۆرانیە کەلەپوورییانە دانەرەکانی بە نەناسراوی دەمێننەوە
لێرەدا پێویستە ئاماژە بە جیاوازی نێوان گۆرانیی فۆلکلۆری وگۆرانیی میللیی بەگشتیی بکەین Folk Song ئەو گۆرانیەیە کە خەڵک بۆ خۆیان دایان نەهێناوە وکەچی خۆیان بەکاری دەهێنن. بەڵام Populer Song ئەو گۆرانیەیە کە کەسێک دایهێناوە ولەناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە، کەواتە جیاوازی لێرەدا لە داهێنان وبەکارهێناندایە، بەڵام بڵاوبوونەوەی چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری وگۆرانی میللیی بە مانا گشتییەکەی ئەوەیە کە، گۆرانی میللی تایبەتمەندی وسیفاتی زۆری هەیە، تەنیا شتێکی کۆن نییە، کە بەهای مێژوویی، یان باو وبەربڵاو یان ڕاستگۆ، یان کەلەپووری گواستراوە لە ژیانی نەریتی، لە باوباپیران یان درووست نەکراوو ڕەسەن، یاخود تەنانەت سرووشتی ومیللی بێ. بەڵکوو ئەمانە هەموویانە هەروەها هەناسەیەکی زیندووشە، لە تایبەتمەندییەهونەریەکانی خەڵک، لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە کۆن وڕاستگۆ وڕاستن. هەروەها ئەم بابەتە ڕەسەنە وهەموو ئەو شتانەی کە باون ولە بنەڕەتەوە بڵاو بوونەتەوە، وێناکردنی بوونی مرۆڤ لە شوێنێکدا دەکاتە مەبەستێکی ڕەوا وهەروەها ڕێساو بنچینە بۆ هونەرێکی ڕەسەن.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 242
Donnez votre avis sur ce produit!