#لوقمان وەردی# ڕایگەیاند، قسەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ تێکدانی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە #17-04-2023# ی وەفدی ئەنجوومەنی وەزیران و #قوباد تاڵەبانی# بووە. لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، سەرۆکی حکومەت لەلایەک وەفد دەنێرێت بۆ گفتوگۆ و بەحساب بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تیمی یەکێتی، بەڵام لەلایەکی تر ھێرشێکی توند دەکاتە سەر ھاوبەشێکی ڕاستەقینەی خۆی لە حکومەت. لوقمان وەردی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی حکومەت نییەتی ئاشتەوایی نییە و لەسەرەوە قسەیەک دەکات و لەژێرەوە ھەڵسوکەوتەکانی بەشێوازی تێکدانی ناوماڵی کوردە و لە کاتی دەستپێکردنەوەی ھەوڵەکانیش بۆ لێک نزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی، ھەر ئەوان لەسەرەوە قسەیەک دەکەن و لەژێرەوە بۆمبێک دەتەقێننەوە بۆ لەباربردنی ھەوڵەکان. لوقمان وەردی ڕاشیگەیاند، ئەو قسانەی ڕۆژی یەکشەممە #16-04-2023# سەرۆکی حکومەت کردی، بۆ تێکدانی کۆبوونەوەکەی وەفدی ئەنجوومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی بووە و پێش ھەموو کەسێک قسەکانی ھێرشبوون بۆ سەر ئەو وەفدەی ناردنی بۆ لای جێگری سەرۆکی حکومەت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 408