پرسی ڕەسەنێتی
#ئامانج غازی#
پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ ژینگەکەی یان ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژی لە سادەترین فۆڕمی خۆیدا نموونەیەکی ناوازەی سەر بە سرووشتە، کە ئێمە ئاشناوسەرسام دەکات و ئەمەش لە هەڵس وکەوتەکانماندا بە پشتبەستن بە هەندێک لایەنی سرووشتەوە نوێنەرایەتی دەکرێت کە لەبنەچەدا ئامادەکراوو پێکهاتەی ژینگەیین ، بۆیە ئەم بابەتە زیندووە بە ناوەرۆکێکی هونەری و بنەڕەتی دەزانرێت، جگە لەوە دەربڕینی پەیوەندی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتردا لە شوێنێک کە پانتایی میراتی شارستانی تێدا بەرجەستە بووە، بوەتە بەشێک لە پەیوەندی کات و شوێنی کەلەپووری کولتووری خۆی و هەمیشە ئەو ڕاستییەش پشتڕاست دەکاتەوە کە: داڕشتنی ژینگە، بە مانا سرووشتی یان جوگرافییەکەی، بە شێوەیەکی سەرەکی لە هونەردا، کاریگەریی هۆکارەکانی ژینگە و کەشوهەوا لەسەر سەلیقە و داهێنەری مرۆڤەکان بەجێدێڵێت.
کەواتە کەڵتوور کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر دەربڕینی هونەرمەند سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە بناغە سەرەکییەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی و ڕەنگدانەوەی لە ڕێگەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە حەزوخولیا وخەیاڵییەکاندا درووست دەبن بەهۆی ئەو ڕەوت و هێڵە لۆژیکییانەی کە لە پەرەسەندنی ستایلە هونەرییەکاندا هەن، هەروەها ئەمەش دەسەلمێنن کە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و ڕەوتی گشتی دەتوانێت لە مێژووی هەر کۆمەڵگەیەک یان شارستانییەتێکدا بمێنێتەوەو جۆر و خێرایی گەشەکردن لەوانەیە لە ڕێگەی دەربڕینی هونەری و خاڵە دەستپێکە نوێیەکانیەوە ڕووبدات.
بۆیە پرسی ڕەسەنایەتی و کەلەپووری کولتووری وەک بابەتی گفتوگۆیەکی چڕو مشتومڕێکی نەپساوە دەمێنێتەوە، ئەمەشیان لە ڕێگەی قووڵکردنەوەی چەمکی کەلەپوور و پەیوەندییەکەی بە نوێبوونەوەوە دەبێت، هەروەها بە ھاوشێوەکردنی کەلەپوورێک کە لە چوارچێوەیەکی هاوچەرخدا دانراوە، هەروەک چۆن ڕەسەنایەتی بنەمای هاوچەرخێتییەو کەلەپووریش بە بەردەوامی نوێنەرایەتی ئاواتەکانی گەیشتن بە نوێگەریی و گونجاندنی لەگەڵ پێداویستییەکانی واقیعدا دێنێتە دی، بۆیە ناتوانرێت کەلەپوور لە واقیع جیابکرێتەوە، بەڵکوو توخمێکی گۆڕاو و گۆڕانئامێزە، وەک چۆن وەک بیروباوەڕی تیۆری جێگیر و ڕاستییە هەمیشەییەکان نییە، ڕەنگە ئەم گەڵاڵەیە لە پەیوەندیی ڕەسەنایەتی لەگەڵ نوێگەریی نوێنەرایەتی خوێندنەوەیەک دەکات لە هەوڵێکی بەردەوام بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی کە دەتوانێت لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمەکەداخۆی بگونجێنێت.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 348
Donnez votre avis sur ce produit!