بە شکۆوە یادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەین، ڕاپەڕین بەرهەمی هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و جەماوەری کوردستان بوو، بۆ وەستانەوە دژ بە ڕژێمێکی تاریک پەرست، بووە خاڵێکی وەرچەرخان بو بۆ گەلی کورد بە تایبەت لە باشووری کوردستان.
ڕاستە ئەو ئازادی و حکومەتە کوردستانیەی ئێستا هەیە بەرهەمی ئەو هەنگاوە مەزنەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەبینرێت، هێشتا نەتوانراوە وەک خۆی پەیامەکانی ڕاپەڕین و ئەو ئامانجەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەپێناویدا ڕاپەڕین بەدیبهێنرێت، خەڵکانێک بە مەبەست سەرقاڵیی دووبارەکردنەوەی ئەو هەڵانەن کە ڕژێمی ڕووخاوی بەعس دەیکرد، لەبری یەکخستی گەل و درووستکردنی حکومڕانیەک کە بە یەک چاو سەیری کوردستان بکات، پیلانی نانەوەی دووبەرەی و درووستکردنی کەلێنن لەنێوان گەلەکەماندا.
لەم ساڵیادەدا دەمەوێت ئەوەیان بەبیر بهێنمەوە، ئەو کەسانەی سەرقاڵی بازرگانیکردنن بە سیاسەتی خۆسەپاندن لە خەیاڵدانی خۆیاندا وا لێک دەدەنەوە بەم کارانە دەتوانن خۆیان بەهێز و بەرانبەرەکانیان لاواز بکەن، بێ ئاگا لەوەی دەبێت چاوەڕێی هەمان چارەنووسی بەعس بکەنەوە، نەک باشتر لەو.
دووبارە پیرۆزبێت یادی ڕاپەڕینی مەزن و دەست بە سنگەوە دەگرین بۆ هەرکەسێک لەپێناو ئازادی کوردستان ئازاری چەشتووە.
براتان
#وەهاب هەڵەبجەیی#
#05-03-2023#
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 530
Donnez votre avis sur ce produit!