ناونیشانی بابەت: کونسوڵخانەی ئەمریکا 500 هەزار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیشتەیەک خەرجدەکات
ئامادەکردن: #ڕۆژهات لوقمان#
$کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی #کوردستان# بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیشتەیەک لە شارۆچکەی ئاکرێ 500 هەزار دۆلاری تەرخانکردووە.$
د. #بێکەس بریفکانى#، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پاڕیزگای #دهۆک#، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ''لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گەلێک شوێنەواری گرنگ هەیە، شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخراوە بیانییەکانیش گرنگن، لەبەر ئەوەی هەموو شوێنەوارێک مێژوویەکی کەڤناری لە پشتەوەیە، لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین پڕۆژەی جیاجیا لەلایەن ڕێکخراوە بیانییەکانەوە کاریان لەسەر کراوە و ئێستا کار بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیشتەیەک لە شارۆچکەی ئاکرێ دەکرێت کە بە بودجەی کونسوڵخانەی ئەمریکا نۆژەن دەکرێتەوە.''
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک وتیشی: ''پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کەنیشتەی حزقیال لە گوندی شووش سەربە شارۆچکەی ئاکرێ، پڕۆژەیەکی هاوبەشە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک و ئاکرێ لەگەڵ ڕێکخراوی (ARCH) ی ئەمریکی و (GAME ART) ی چیکی واژوو کراوە و بودجەکەیشی 500 هەزار دۆلارە کە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکاوە دابین کراوە.''[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 496
Donnez votre avis sur ce produit!