=KTML_Bold=مەلا عوسمان، لە بڕیارى بایکۆت شکاندن پاشگەز دەبێتەوە=KTML_End=
هەرچەندە بڕیار بوو پەڕڵەمانتارێکى #کۆمەڵى دادگەریی کوردستان# بایکۆتى پەڕڵەمانى کوردستان بشکێنێت، بەڵام لە دوایین کاتەکان پەشیمان بوویەوە.
دواى بایکۆتکردنى پەڕڵەمانى کوردستان لەلایەن فراکسیۆنى کۆمەڵ، #مەلا عوسمان# کانى کوردەیى، پەڕڵەمانتارى فراکسیۆنى کۆمەڵ بە فراکسیۆنەکەى ڕاگەیاندبوو، کە بەشدارى داشنتنى ڕۆژى چوارشەممە، #01-03-2023#ى پەڕڵەمانى کوردستان دەکات و بایکۆت دەشکێنێت.
ڕۆژى سێشەممە،#28-02-2023# فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەڕڵەمانى کوردستان و #عەلى باپیر#، سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى لەگەڵ مەلا عوسمان کانى کوردەیى، کۆبوونەتەوە قەناعەتیان بە ناوبراو کردووە کە بەشدارى دانیشتنى پەڕڵەمانى کوردستان نەکات.
کۆمەڵى دادگەرى ترسى هەیە ئەو پەڕڵەمانتارە بەبێ گەڕانەوە بۆ حزبەکەى بەشدارى دانشتنى پەڕڵەمان بکات و بە یەکجارى واز لە کۆمەڵى دادگەرى بێنێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 460
Donnez votre avis sur ce produit!