تیمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سوورە لەسەر بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و لە دواین هەڵوێستیش بۆ گەڕانەوە سێ مەرجی داناوە.
لە دواین هەڵوێستدا بۆ گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، تیمی یەکێتی سێ مەرجیان داناوە بۆ بەشداریکردنەوە لە کۆبوونەوەکان، کە سێ مانگ زیاترە بایکۆتیان کردووە.
مەرجەکانی یەکێتی بریتین لەوەی وەک شەریکی ڕاستەقینەی حکومەت مامەڵە لەگەڵ تیمەکەیان بکرێت، کۆتاییهێنان بە قۆرخکاری دەسەڵات، لەگەڵ یەکلاکردنەوەی بابەتی هەڵبژاردن، بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکان.
تیمی یەکێتی جەختیانکردووەتەوە، یان ئەو مەرجانە جێبەجێدەکرێت، یان بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێنەوە کۆبوونەوەکان و لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 509
Donnez votre avis sur ce produit!