ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئاشکرای دەکات، ساڵانە لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 150 بۆ 200 هەزار تەن برنج دەخورێت و هەرێمى کوردستانیش ساڵانە تواناى بەرهەمهێنانى زیاتر لە 6 هەزار تەن برنجى خۆماڵى هەیە.
بەپێى ئامارەکانى بەڕێوبەرایەتى گشتى پلاندانان لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، هەرێمى کوردستان یەکێک لەو وڵاتانەیە کە خواردنى برنج لە پێشەوەى گشت خواردنەکانیەتى لە ڕووى بەکارهێنانەوە، بە جۆرێک ساڵانە 150 بۆ 200 هەزار تەن برنج دەخورێت.
ساڵانە لە هەرێمى کوردستان لە سەرووى 6 هەزار تەن برنجى خۆماڵى بەرهەم دەهێنرێت. زۆربەى ئەو برنجەش لە ناوچەکانى #مێرگەسوور# و #بارزان# و #ئاکرێ# و #هەریر#ە، بەڵام بەهۆى بەرزى نرخەکەى هاووڵاتیان زیاتر برنجى هاوردەکراو بەکاردەهێن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 545
Donnez votre avis sur ce produit!