سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ڕۆژی یەکشەممە #22-01-2023# لە #بەغدا# پێشوازیکرد لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەڕڵەمان.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی گۆڕەپانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی کرا ، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێراق لە ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتیی دوپاتکرایەوە.
هاوکات جەختکرایەوە لەسەر گرنگی چەسپاندنی پرەنسیپی دیالۆگ لەنێوان هێزە نیشتمانییەکان و خستنەگەڕی هەوڵی جدی بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی گەندەڵی لەپێناو گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووری.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەڕڵەمان بە پێی خشتەی ئامادەکراو و کارکردن بۆ دەرکردنی کۆمەڵێ قانون کە یارمەتییدەر بێت لە گەیشتن بە ویستەکانی گەل و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ژیانێکی شایستە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 587
Donnez votre avis sur ce produit!