#لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری نوێی ئێڕاق گرێبەستی بەشێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی سەرۆکایەتی کۆماری هەڵوەشاندەوە.
لەتیف ڕەشید لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، گرێبەستی ئەو پاسەوانە تایبەتانەی هەڵوەشاندووەتەوە، کە لە سەردەمی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشووی ئێڕاق دامەزراون.
ئەو پاسەوانانە لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی کۆمار لە سەردەمی بەرهەم ساڵح دامەزراون و بەهۆی نزیکییان لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری نوێ گرێبەستەکانیانی هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش سەرۆکایەتی کۆمار لیستی چەند ناوێکی بڵاوکردەوە، کە ئەویش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چەند ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی کۆمار بوو، کە لە سەردەمی بەرهەم ساڵح دامەزرێنرابوون. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,012