رەجەب تەیب #ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاک پارتی، لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان، بە پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەی ڕاگەیاند، پێویستە ببن بە خاوەنی منداڵی زۆر هاوشێوەی چەکدارانی #پەکەکە#.
ئەردۆغان لە گفتوگۆکەدا لەگەڵ پەرلەمانتارەکە دەڵێت، پێویستە ئەوانیش هاوشێوەی چەکدارانی پەکەکە 5، 10 تا 15 منداڵ بکەن.
لەوبارەیەوە مەڕال دانش بێشتاش، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی گەلان# هەدەپە، لە پەرلەمانی تورکیا، کاردانەوەی بەرامبەر بە گوتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەربڕی.
بێشتاش ڕایگەیاند، هەمیشە قسە لەسەر ئەندازەی خێزانی کوردان دەکرێت و ئیدانەی زماندرێژی بەرامبەر بە لەشی ئافرەت و پرۆسەی منداڵبوون کرد.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەردۆغان باش دەزانێت ئەندامانی پەکەکە منداڵیان نییە، ئەو ئاماژە بە ژمارەی دانیشتووانی کورد دەدات و بۆچوونی ناسیۆنالیستی دەردەبرێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,092
Donnez votre avis sur ce produit!