حەوایلکە حەوا ئەکا
بەهەر چوار پەل سەما ئەکا
خواردنی کوڕی پاشا ئەکا
حەوا: ئاسمان، (یلکە) لە زمانی کوردیدا پاشگرێکە بۆ بچووککردنەوەی ناو بەکاردێ، حەوایلکە حەوا ئەکا، مەبەست لە هەنگە کە قەبارەی بچووکە و بۆ ئاسمان بەرز دەبێتەوە، بە هەر چوار پەل سەما دەکات واتە: بە هەر چووارلادا دەگەڕێ و شیلەی گوڵ دەمژێت، خواردنی کوڕی پاشا دەکات واتە: هەنگوین درووست دەکات کە خواردنێکی گرانبەهایە، کەسی دەوڵەمەند دەتوانێت بیکڕێ. وەڵام (هەنگ) . [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 711