ئامان زەمان: یەکێکە لە ئیماندار و پیاوچاکەکانی ناوچەی پشدەر، نزرگەکەی دەکەوێتە سەر شاقامی سەرەکی، نزیک شارەدێی ئیسێوە، سەربە شارۆچکەی قەڵادزێ، لە پارێزگای سلێمانی، لە دەوری نزرگەکەی گۆڕستانێکی مێژوویی گەورەی بوونی هەیە، پێکدێ لە سەدان گۆڕ، خەڵکی باوەڕداری ناوچەکە ڕۆژانی چوار شەممان دەچنە سەری، مرازی دڵی خەڵکی دێنێتەدی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 937