شادان عەلی ئەحمەد ناسراو بە شادە عەلی دانیشتووی شاری سلێمانیە، هەر له و شارەدا قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووه و هەر لەمنداڵییەوە توانایەکی باشی لەبواری ڕۆشنبیریدا هەبووە بۆیە توانیوێتی لەبواری هونەری دا, شیعرو شێوەکاری هەڵبژێرێت و لەکارەکانیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و جگە لەتابلۆو شیعر بابەت و
نوسینیشی هەیە لەسەر چەمکە کۆمەڵایەتیەکان و نوسینەکانیشی زیاتر بەزمانی عەرەبی بڵاو دەکاتەوە. لەم دیدارەی PUKmedia دا باس لەکارو پرۆژەکانی دەکات.
٭سەرەتای ئاشنایەتیت لەگەڵ شیعرو شێوەکاری بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟
و/ نوسینی شعرەکانم زیاتر لەسەرنیشتیمان و هەژاری و مافی منداڵ و ژن و پیاوە لەناو کۆمەڵگاکانی هەموو جیهاندا، تابلۆکانیشم تایبەتن بەسروشت و بە ئازارو مینەتی جەنگ و ئاسەوارییان کەلەناوچەکەمان هەبووە وەک دیل و شەهیدو ئاواره و کوشتنی خەڵکی مەدەنی و گۆڕی بەکۆمەڵ تاپەیامی ڕاگرتنی شەڕو پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بۆ هەموان بووه و ساڵانێکە دەنوسم.
٭شادە شیعر بۆ کێ دەنوسێت؟
و/ شیعر بۆ مرۆڤ دەنوسم هەر خوێنەرێک بیخوێنێتەوە چێژێک لەووشه و شیعرو پەیامی کوردی وەربگرێت.
٭به و پێیەی شێوەکاری تائێستا بەشداریت لەچەند پێشانگای شێوەکاریدا کردووە؟
و/ چەندین پێشانگای تایبەتم هەبووە و بەشداری چەندان پێشانگای هاوبەشم کردووە لەزۆربەی وڵاتانی دنیادا.
٭تابلۆکانت گوزارشت لەچیدەکەن ولەنێوان وشیعرو شێوەکاریدا کامیانت زیاتر خۆشدەوێت؟
و/ هەردووکیان بۆ من وەکو یەکن گرنگی بەهەردوو بواری هونەرەکەم ئەدەم چ شیعربێت یا تابلۆ چونکە هەردووکیان لای من پێکەوە لەدایک بون وپێکەوە گەورەبوون.
٭دواین پرۆژه و کارت چیە؟
و/ وەکو پرۆژەی هونەری پرۆژەم هەیە چ بۆ پێشانگا یان کۆڕی شیعری، بەڵام لەبەر ڕەچاوی تەندروستی ساڵێکە دوام خستووە و هەتا ئەم پەتای کۆرۆنایە چارەسەردەکرێ پێویستە ڕەچاوی باری تەندروستی هاوڵاتیان بکەین چونکە کۆڕو پێشانگاکان قەرەباڵغن.
PUKmedia دیداری.. ڕێباز حەسەن کەڵهوڕیی.[1]