دەقی پیرۆزباییەکەی دەزگای میدایی #کەرکووک#:
نۆزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیوکەی میدیا پیرۆزبێت
هاوڕێیانمان سەرنوسەر و سەرجەم کادیر و کارمەندانی (PUKmedia)
بە بۆنەی یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم کادیر و کارمەندانتان دەکەین
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە گرنگی و بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە ڕاگەیاندن داوە و چەندین کەناڵی ڕاگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە، لەگەڵ پێشکەوتنی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و کاریگەری سەردەمی بەجیهانیبوون و ڕۆڵ و کاریگەری سۆشیاڵ میدیا، دامەزراندنی PUKmedia پێویستییەکی سەردەمیانە بوو، ماڵپەری PUKmedia لەماوەی 10 ساڵی تەمەنیدا، پەیام و سیاسەتی ڕەسمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هەواڵ و زانیاریی لەسەر کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان لەسەرجەم بوارەکاندا بە پەیڕەویکردنی یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بڵاو کردووەتەوە و سەرچاوەی زانیاریی بووە بۆ خوێنەران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن لە کاروانی ڕۆژنامەوانی کوردی و سۆشیال میدیادا.
دەزگای میدیای کەرکووک[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,781
Donnez votre avis sur ce produit!