دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێز هەڤاڵ ڕابیحە حەمەد
بە ڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مام حە مە دە گە ورە
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (حەمەد عەبدوڵڵا) ناسراو بە مام حە مە دە گە ورە ، باوکی هەڤاڵ ڕابیحە حەمەد ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی بەغداد، دڵگران و نیگەران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستە ی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
مام حەمەد تێکۆشەرێکی دێرین و نیشتمانپەروەرێکی جوامێر، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی دیاری ناوچەی کەندێناوەو دەشتی #هەولێر# بوو، کۆچکردنیشی جێی داخێکی گەورەیە.
خوای گەورە لەمام حەمەد خۆش بێ و جێگای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەهەمولایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری مە کتە بی سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,856
Donnez votre avis sur ce produit!