ڕۆژی پێنجشەممە #16-12-2021# لە سەلاحەددین سەرۆک #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حسێنی سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری کەسنەزانی لە جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کران، هەروەها تیشک خرایە سەر پتەوترکردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چینوتوێژەکانی کۆمەڵگە و پارێزگاریکردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەکانی دینداری و پێکەوەژیان.
لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆک بارزانی کرا کە ڕۆلی خۆی لە بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق و تەبایی و نزیکبوونەوەی پێکهاتەکان بگێڕێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,057