کتێبی/ بوخچەی مرواری
پارچەیەک لە باس و قسەخۆشەکانی نێوڕشتەی مرواری
نووسینی/ مەلا یونس قەڵادزەی
نوسەر ئەم کتێبەی تایبەتکردووە بەو باس و سەربوردە و قسەخۆشانەی گرنگن و باس و گێڕانەوەیان باوەشێنی دڵ دەکات و لەلایەکی ترەوە هەڵیدەنێ بۆ دەست گرتن بە بەهاباڵاکان.
دەقێک لە کتێبەکە:
سەردانەکانتان دوامەخەن، تاشەرمەزارنەبن!
مەلا ڕەسوڵی تەلانی هەبوو لەسلێمانی ئەمناسی، کتوپڕ نەخۆش کەوت، سەرەتا بۆم ڕێنەکەوت بچمە لای، بە ئیمڕۆژ و سبەی دوام خست، لەپاشا کەوتمە تەقەوە هەر نەچووم، مەلا ڕەسوڵ لەنەخۆشیەکەی چاک بوەوە و هەستایەوە.
ڕۆژێ چاوی پێم کەوت و گلەیی لێ کردم کە لە نەخۆشیە کەیدا نەچووم بۆ لای، منیش زۆر شەرمەزار بووم، هیچم پێ نەما، ووتم: مەلا ڕەسوڵ! خوا ڕووی مردن ڕەش کات، وا منی شەرمەزاری لای تۆ کرد.[1]