نووسینی: ڕۆژنامەنووس #سەرتیپ جەوهەر#
کوورتەیەک لەسەر پەڕتووک...
شام لە لەقۆناغە جیاجیاکانی مێژووی یٔەدەبی و سیاسی کورد وێستگەیەکی زۆر گرنگ بووە. سەردەمانێک قەڵای سەڵاحەدینی یٔەیوبی یان یەیوبییەکان بوو کە ڕابەرایەتیی دەوڵەتی ییسلامییان دەکرد، سەردەمانێکیش شوێنی گیرسانەوەی جەلادەت بەدرخان و قەدری جان و جگەرخوێن و یۆسمان سەبری و دەیان شاعیر و یٔەدەب دۆست و دینداری کورد وەک مەولانا خالیدی نەقشبەندی بووە، لەمێژوی نوێشدا شوێن و لانکەی دەستپێکردنەوەی جولانەوەی سیاسی کورد بووە، گەلێک نهێنی و ڕاستیی مێژوویی کورد لەدیمەشق پەنا دراوە. لەم پەڕتووکەدا ڕاستیی ڕووداوەکانی سووریاو دۆخی پەیوەندییەکانی کورد لەگەڵ دیمەشق و چۆنییەتی درووستبوونی هێزی کورد لەبەری ڕۆژهەڵاتی فورات و یەگەرەکانی دوای نەمانی داعش خراوەتە ڕوو، هەروەک زنجیرە چاوپێکەوتنێک لەخۆ دەگرێت کە دیوێکی دیکەی مێژوو دەخەنە ڕوو، بەتایبەت ژیانی هەریەکە لە مام جەلال و عەبدوڵڵا ئۆجالان لە قۆناغێکی دیاریکراوی مێژوودا. [1]
Lire le livre: دیداری شام
Télécharger Total:
393 fois
Nous demandons à tous les auteurs, traducteurs et éditeurs de nous informer s'ils ne sont pas d'accord pour avoir leurs livres téléchargés depuis un serveur Kurdipedia.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,006