#کەرکووک# 23-1-1956
مامی گەورە و خۆشەویست جەنابی ڕەفیق بەگ
هەموو کاتێکت باش:
لەپاش سەلام و هەواڵ پرسینێکی زۆر. چاوەکەم دووهەفتە لەمەوبەر بە مامۆستا (موسی نوح) دا (6) دینارم ناردە خزمەتتان هیوام وایە پێتان گەیشتبێت تائێستە. وا ئێستاش بە کاک حەمەدا (6) دیناری ترم ناردە خزمەتتان هیوام وایە بە گەیشتنی ئاگادارم بکەن بەڵام بە پۆستەدا نەآ.
ئێستا حسابمان بەم جۆرەیە:
جەنابتان 270 کتێبتان بۆ من ڕەوانە فەرمووە:
9 دینار بە حەواڵەدا.
4 دینار بە عەبدوڵڵا عەلی کانی مارانیدا.
5 دینار بە حەواڵە دا دیسانەوە.
6 دینار بە موسی نوح دا.
6 دینار بە کاکە حەمەدا.
_________
30 دینار هەتا ئێستە.
270 × 180 = 48600 دینار
-
30000
18600 دینارم لاماوە.
چەند ڕۆژێکی تر نەختێکی ترت ئەنێرمە خزمەت. بڕوا بفەرموو بە شەڕە شەقێکی تەواو ساغی ئەکەمەوە، چونکە خۆت ئەیزانی بەر وەختێکی خراپ کەوت. هیوام وایە کە چووشمەوە #سلێمانی# حسابی ئەو پەنجا دانەیەشت بۆ ببڕمەوە کە خۆت بۆت ناردبوو.
ئیتر هەر بژین بەخۆشی.[1]
گەلێ سەلامم بۆ وەستا بەشیر و کاک عارف و کاک شەمس الدین هەیە.
تکا دەکەم هەر بەم کورەدا نامەم بۆ بنێرن
دڵسۆزتان
#جەمال نەبەز#