گەنجێکی کورد لە کۆڕبەندی گەنجانی جیهان لە شاری ئۆرینبۆرگی ڕووسیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت و خەڵاتی 300 هەزار ڕۆبل، واتە چوار هەزار دۆلاری پێدەدرێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان، ئەم گەنجە نەیتوانی بەشداری کۆڕبەندەکە بکات، لەبری ئەو کچێکی مەغریبی کە هاوڕێیەتی پرۆژەکەی پێشکەش کردووە و بەهۆیە توانراوە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆڕبەندەکە بەدەستبهێنێت.
#محەمەد عەباس#، ئەو گەنجە کوردەیە و پێشتریش لە ئەفریقای باشوور، ڕووسیا، ماڵدیف و مالیزیا و چەند وڵاتێکی دیکە بەشداری کۆڕبەندی جیهانی لەسەر پرسی گەنجان، ئاشتی و مافی مرۆڤ کردووە و چەندین خەڵاتی دیکەی بەدەستهێناوە.
ئەو گەنجە سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتی ئەمجارەیەی و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆڕبەندەکە ڕاگەیاند، لەنێو 100 پرۆژە کە لەبوارە جیاجیاکانی وەک پەروەردە، ئاشتی، مافی مرۆڤ و پرسی گەنجان بوو. توانیم پلەی یەکەم بەدەستبهێنم.
محەممە دەشڵێت، کە پرۆژەکەی لەبواری پەروەردەیی بووە و بووەتە جێگەی سەرنجی ئەندامانی لیژنەی کۆڕبەندەکە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387986/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کاتی وەرگرتنی خەڵات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کاتی وەرگرتنی خەڵات=KTML_ImageCaption_End=
کۆڕبەندەکە لە ڕۆژی 02-09-2020 تاوەکو ڕۆژی 08-09-2020 بەڕێوەچووە و تێیدا چەندین وڵات بەشدارییان کردووە. بەگوتەی محەمەد عەباس، بڕیارە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو و بەهۆی سەرکەوتنی پرۆژەکەیەوە سەردانی ڕووسیا بکات و بەشداری لە کۆڕبەندێکی دیکەدا بکات. کە تێیدا چەندین وڵاتی دیکە بەشداریی دەکەن.
مانگی 8ی ساڵی ڕابردووش کۆڕبەندی گەنجانی جیهان لە ڕووسیا بەڕێوەچوو و 108 وڵات بەشدارییان کرد. 800 گەنج لەنێو کۆڕبەندەکە بەشدارییان کرد و خاوەنی پرۆژەی خۆیان بوون.
ساڵی ڕابردوو، (
=KTML_Link_External_Begin=https://www.rudaw.net/sorani/world/130820196=KTML_Link_External_Between=بۆ یەکەمجار دوو گەنجی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە کۆڕبەندی گەنجانی جیهان لە ڕووسیا کرد=KTML_Link_External_End=)و دوو پرۆژەیان بۆ خزمەتی کوردستان و خەڵکەکەی لە کۆڕبەندەکەدا پێشکەشکرد. محەمەد عەباس دەڵێت: ساڵی ڕابردوو توانیم پلەی 15یەم بەدەستبهێنم. [1]