دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(35)ی #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 18/5/2020 سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای #هەولێر# بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ ڕاگرتن و قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
دووەم/ داخستنی گشت مۆڵ و مارکێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان ڕێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبن.
سێیەم/ داخستنی سەرجەم تەکییە و خانەقا و شوێنە ئایینیەکان.
چوارەم/ هەموو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەک و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەک و قەرەباڵغیەک قەدەغەیە.
پێنجەم/ داخستنی سەرجەم پارک و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکان.
شەشەم/ ڕێگە بەهاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان دەدرێت و تیمە تەندروستییەکان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
#20-05-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,038
Donnez votre avis sur ce produit!