هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین#، ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوری عەفرین و چەند ناوچەیەکی دیکە بە لانی کەمەوە 10 چەتە کوژراون و 14 چەتەی دیکەش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لەبارەی چالاکییەکانی ڕۆژانی 21 – 23ی نیسان، لە شێراوا، جەرابلوس، ڕاعی و عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا هاتووە: لە 21ی نیساندا هێزەکانمان لە ڕێگای نێوان گوندی کیمار و بەرادی سەر بە ناوچەی شێراوا لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکییەکی بۆمبییان ئەنجامدا، بەوهۆیەوە 2 چەتە کوژران و 3 چەتەی دیکەش برینداربوون.
هەروەها لە 23ی نیساندا لە جەرابلوس و ڕاعی لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک 3 چالاکیی بۆمبییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو 3 چالاکییەشدا 8 چەتە کوژران و 11 چەتەی دیکەش برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانیش تێکشکێنرا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هێزەکانمان لە گۆڕەپانی مارع لە ناوەندی شاری عەفرین لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیی بۆمبییان ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامی ئەو چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە.[1]
#25-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,240
Donnez votre avis sur ce produit!