=KTML_Bold=بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن بۆچی؟=KTML_End=
1/ بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن وەک دەزگایەکی کەرتی گشتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر-وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک زەروورەتێکی تەواوکاری خزمەتگوزاری تەندروستی لە پایتەختی کوردستان لە ساڵی 2012 دامەزرا.
2/ لە ڕۆژی17-09-2019 ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە لایەن هەریەکە لە بەڕێزان د.رێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە شێوەیەکی فەرمی کرایەوە و دەست بەکار بوو.
3/ لەو ماوە کەمەدا، و بە گەواهی دانی هەموو لایەک، ئەم بەڕێوەبەرایەتیە توانیویەتی وەرچەرخانێک لە خزمەتگوزاری گواستنەوەی خوێن لە پایتەختی کوردستان ئەنجام بدات، وە ئێستا تاکە دابین کەری خوێنە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کە ژمارەیان 11 نەخۆشخانەی کەرتی گشتی و 28 نەخۆشخانەی کەرتی تایبەتە.
وە لە کاتی پێویستدا هاوکاری و هەماهەنگی نەخۆشخانەکانی کۆیە و پیرمام و شەقڵاوە و #سۆران# و مێرگەسوور دەکات
4/ ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بە دوو سیستەم خوێن دابین دەکات،
بۆ هاووڵاتیان لە کاتی پێویست بوونیان بە خوێن بە (سیستەمی لە جیاتی دانان) واتە بەخشینی یەکەیەک خوێن بەرامبەر وەرگرتنی یەکەیەک خوێن
وبە (سیستەمی بەخشین) بۆ تووشبووانی سالاسیمیا کە ژمارەیان نزیکەی 1000 تووشبووە هەروەها بە هەمان سیستەم (بەخشین) خوێن بۆ تووشبووانی شێر پەنجە لە هەردوو نەخۆشخانەی نانەکەلی و ڕزگاری دابین دەکات
5/ هەر لەسەرەتای دەست بەکاربوونی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە، ڕووبەروویئەزموون و تاقیکردنەویەکی قورس بووەووە، ئەویش دابین کردنی خوێن بوو بۆ هێزی پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان لە شەڕی سەپێنراوی تیرۆرستانی #داعش#، کە بە هیممەتی دڵسۆزانەی خوێن بەخشان و هاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی خوێن بەخشین وماندووبوونی لە ڕادەبەدەری کارمەندان، توانرا بە سیستەمی بەخشین خوێن بۆ بریندارانی جەنگ لە میحوەرەکانی خازەر و گوێر و مەخمور و دوبس و تەنانەت هەندێ جار ڕۆژئاوای #کەرکووک# دابین بکرێ
هەروەها لە پڕۆسەی ئازادکردنەوەی شاری موسل، ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، ، کاتێ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی WHO سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان توانی و بە شێوەی مانگانە بڕی 500 بۆ 600 یەکەی خوێن دابین بکات بێ بەرامبەر بۆ نەخۆشخانەی مەیدانی کە هێزی هاوپەیمانان لە دەورووبەری شاری موسل دایانمەزراند بوو
6/ ئەم بەڕێوەبەرایەتیە توانیویەتی ببێتە جێ متمانە و ناوەندێکی باوەڕ پێکراو لە لایەن ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان کە ناسراوە بە (بۆردی کوردستانی)، بۆ مەشق و ڕاهێنانی پزیشکان لە بەشەکانی (هیماتۆلۆجی کلینیکی و هیماتۆلۆجی تاقیگەیی) و هەروەها ناوەندێکە بۆ مەشقی پزیشکانی خولی تاقیگەیی و قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکیەکان
7/ لە ئێستادا و لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان، تەنها لە شاری هەولێری پایتەخت نەشتەرگەری چاندنی جگەر ئەنجامدەدرێت، ئەمەش دوای متمانەدانی تیمی پزیشکانی نێودەوڵەتی چاندنی جگەر هات بە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن کە بۆ هەر نەخۆشێک بری 50 یەکەی خڕۆکەی سوور و 50 یەکەی پەڕەکانی خوێن و 50 یەکەی پلازمای بەستوو دابین دەکات بە کوالیتیەکی بەرز بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی ئاوا باڵا
8/ ئەم بەڕێوەبەرایەتیە و لەم ماوەدا توانیویەتی 375532 یەکەی خوێن وەر بگرێت و
ساڵی 2013 18202 دەستپێک لە 2013/4/6 بوو
ساڵی 2014 52069
ساڵی 2015 55756
ساڵی 2016 59422
ساڵی 2017 67219
ساڵی 2018 60009
ساڵی 2019 62864
وە تەنها لە مانگی 1 کانوونی دووەمی 2017 توانی بڕی 7000 یەکەی خوێن وەر بگرێت کە ژمارەی پێوانەییە لەسەر ئاستی کوردستان
9/ ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە بەڕێوەبەر و دوو بەشی سەرەکی پێک هاتووە
ا:- بەشە زانستیەکان کە ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت
بەڕێوەبەری پزیشکی
بەشی کوالیتی کۆنتڕۆڵ
بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام
بەشی زانیاری خوێن بەخشان
بەشی وەرگرتنی خوێن
بەشی ئامادەکردنی پێکهاتەکانی خوێن
بەشی تاقیگەی سیرۆلۆجی گروپی خوێن
بەشی تاقیگەی سیرۆلۆجی سالاسیمیا
بەشی پشکنینی نەخۆشیە گوازراوەکان
بەشی کۆگای خوێن
بەشی ئەفیڕیسس
بەشی هەڵمەتەکانی خوێن بەخشین
بەشی بانکی خوێنی نەخۆشخانەکان
ب:- بەشە کارگێڕیەکان کە ئەویش ئەم بەشانە لەخۆ دەگرێت
بەڕێوەبەری کارگێڕی
ئێشکگری کارگێری
بەشی خۆیەتی
بەشی خزمەتگوزاری
بەشی ژمێریاری
بەشی ئامار
بەشی IT
بەشی هونەری
بەشی پرسگە
بەشی شوفێران
10/ ژمارەی گشتی کارمەندانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیه 232 کارمەندە بەم جۆرەی خوارەوە:
136 کارمەندی تەندروستی
(5 پزیشک، 46 بایۆلۆجیست، 64 یاریدەری تاقیگە، 8 یایدەری پزیشک، 12 ن.پەیمانگا، 1 کارمەندی خۆبەخشە)
وە هەروەها 96 کارمەندی کاگێڕی
(77 کارگیری، 5 پاسەوان، 12 شوفێر، 1 بەردەست، 1 کارمەندی گرێ بەست)
[1]