$باکووری کوردستان$
- دوای ئەوەی بەر لە چەند ڕۆژێک دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ لە دادگای قەرس سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەداری کورد #مەحمود ئالناک#دا سەپێندرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دادگای ئینقلابی #سنە# سێ ساڵ زیندانیی بەسەر سیروان ئیبراهیمی، بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری #کامیاران# سەپاند.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆڵی ڕۆشنبیریی شاری #سلێمانی#، مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی 9یەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی #17ی شوبات#ی ساڵی 2011ی باشوری کوردستان بەڕێوەچوو. بەشێک لە کەسوکاری شەهیدانی 17ی شوبات و خانەوادەی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو و چالاکوانان و نوێنەرانی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کردبوو.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376657/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی، یادی شەهیدانی 17ی شوبات کرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی، یادی شەهیدانی 17ی شوبات کرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- جارێکی دیکە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی لە هەرێمی کوردستان کردو بڕیاردەری لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانیش دەڵێت: یاساکە ڕێگری لە زیادبوونی لەشفرۆشی لە هەرێم دەکات.[2]
- وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لە کوردستان گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید-19 (کۆرۆنا)ی لێنەکراوە. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش لە عێراق دەڵێت، ژمارەی ڕۆژانەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ڕوو لە کەمییە.[3]
- بەهۆی بارینی بەفری زۆر و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، جموجۆڵی گەشتیاریی و بازرگانی لە دەروازەی سنووری #حاجی ئۆمەران# - تەمەرچیان ڕاگیرا و سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای گومرگی حاجی ئۆمەران هۆشداری دەدات کە ئەمڕۆ بازرگان و گەشتیاران ڕوو لە دەروازەکە نەکەن.[4]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە نهۆمی سێیەمی شوققەیەک لە شاری #دهۆک# کەوتەوە و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن 28 ساڵان گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش دەڵێت، هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ڕوون نەبووەتەوە.[3]
- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 8 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ وەزارەتی تەندروستی کوردستان دابیندەکات. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، دابینکردنی ئۆتۆمبێلەکان وەک هەوڵێکە بۆ هاوکاریکردنی زیاتری کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و فریاکەوتنی دۆخە تەنگەتاوییەکان.[3]
- لەسەر پێشنیار و ڕاسپاردەی هەردوو #وەزارەتی کارەبا# و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ وەرزی گلدانەوەی ئاو لە #بەنداوی دوکان# دەستیپێکرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک گوندی قزەلی سەر بە ناوچەی #گرێ سپی# و کۆگاکانی گەنمی لە گوندەکە تۆپباران کردووە. هێرشەکە لە کاتژمێر 18:50 بە کاتی ناوچەکە کراوەتە سەر گوندەکە و جگە لە ناوچە مەدەنییەکان، خاڵە سەربازییەکانی ڕژێمی سوریاش بوونەتە ئامانجی هێرشەکان.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کاتژمێر 22:20 هێرشیان کردە سەر گوندەکانی، مەراناز، مالکیە، شوارخا و کەلها شوارخای ناوچەی شەرای #عەفرین# و ناوچەی تەل ڕەفعەت و گوندەکانی شێخ عیسا، مەتهانا فەیسەڵ و جمێلێی شەهبا. لەبارەی هێرشەکان زانیاری زیاتر بەدەستنەهێنراون.[1]
بە پێی زانیاریە خۆجێیەکان سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و 50 ئۆتۆمبێلی سەربازی و جبەخانەی لە گوندەکانی خربەت فارس، خربەت عەلۆ و ئەبو خەرزای باشووری گرێ سپی جێگیر کرد.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری #ئیلام# بە ناوی زەبیحو ڵڵا پوورشەیب توانی لە کێبڕکێی لیگی کاراتەی جیهانی کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوە چوو، میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بەدەست بهێنێت.[6]
- سوپای تورکیا، بۆ بەهێزکردنی پێگە و زیادکردنی ژمارەی سەربازانی لە سنووری پارێزگای ئیدلب کاروانێکی دیکەی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە کرد. کاروانەکەی سوپای تورکیا پێکهاتووە لە (150) بارهەڵگری سەربازی، کە چەندین تانک و زرێپۆش و تۆپ و چەکی قورسیان بارکردبوو.[4]
- #ناتۆ# ڕایگەیاند، هیچ پشتیوانییەکی سەربازی سوپای توکیا ناکات، بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا.[4]