جەژنی (رۆژیێن ئێزی) لە گشت خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم. هیوادام ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و پڕ لە شادیدا بەسەر ببەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئاینیی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە. هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بەسەربەرزی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و خزمەتێکی شایستەیان بکرێت.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#19-12-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,961