ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/9/2019 لە کاتی هاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بۆ پارێزگای #هەولێر#، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقولی ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووی داوە کە هیچ بڕیار و ڕاسپاردەی لە پشتەوە نەبووە. بۆیە بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ڕێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدەین وخەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، هەموو هەوڵەکانمان لە ڕێگاوبانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەر و سامانی هاووڵاتیانە.
#وەزارەتی ناوخۆ#
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#19-09-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,977