$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە سنووری شاری #سەردەشت# کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئازاد قوربانی نژاد خەڵکی گوندی میرشێخ حەیدەر گیانی لە دەستدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی موحسین بەکر عەزیز خەڵکی گوندی دۆڵەگەرم بە سەختی پێکرا.[6]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی یووسف دۆڵە، خەڵکی شاری #پیرانشار#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بەسەختی بریندار کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەی خزمەتگوزاری لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری #هەڵەبجە#، ئێسک و پروسکی تەرمێکی نەناسراو دۆزرایەوە کە مێژوەکەی بۆ نزیکەی 40 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.[1]
- #مەسعود بارزانی# لە تویتێکدا بە زمانی ئینگلیزی لەبارەی ئەو دۆخەی لە ڕۆژئاوای کوردستان دروستووە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و ڕایدەگەیێنێت: ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی ڕۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370388/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 08-10-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 08-10-2019=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئاژانسی سانای فەرمی سوریا بڵاویکردووەتەوە کە سوپای تورکیا پێگەیەکی هەسەدەی لە ناوچەی تەل تەویل لە سنوری #حەسەکە# بۆردومان کردووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکانی ئه و بۆردومانە بدات.[1]
- سەرەڕای بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا، شەوی ڕابردوو هاوپەیمانان کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیان بۆ هەسەدە ڕەوانە کرد.[2]
- لە شاری #قامیشلۆ#، سەدان کەمئەندام و بریندار لە یاریگەی 12ی ئازار گردبوونەوە. بریندارەکانی شەڕ هەڕەشە داگیرکارییەکانیان لە خاکەکەیان شەرمەزار کرد، کە بە جەستەی خۆیان ئەو خاکەیان لە دەست چەتەکانی #داعش# ڕزگار کرد.[4]
- هاووڵاتیان لە قامیشلۆ، سەرێکانی، #گرێ سپی# هاوسنووری تورکیا گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن دژی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمەریکی بۆ سوپای تورکیا تا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری کوردی لە ناوچەکە کۆتایی پێ بهێنێت.[2]
- لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی ناوەندی هەماهەنگی و سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات، کە هێزەکانی تورکیا خاڵێکی سەربازییان لە ناوچەیەکی سنووری لە سەرێ کانیێ بۆردومان کردووە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا تەواو بووە و سوپا هێز و پێداویستی زیاتری ڕەوانەی سنوور کردووە. وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕاشیگەیاند، سوپای تورکیا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە درووستبوونی ڕێڕەوێکی تیرۆریستی لەسەر سنوورەکانی نادات.[2]
- ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل تاساوە بە دەرچوونی بڕیارە بە پەلەکەی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی لە سووریا و ڕێگەدانی بە #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#ی سەرۆکی تورکیا بۆ ئەوەی لەشکرکێشی بکاتە سەر باکووری سووریا. ئه و بڕیارە بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکانی ئیسرائیلی تووشی تاسان و سەرسوڕمان کردووە.[2]
- فوئاد ئوکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەنقەرە دژی گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی گوێ بە هەڕەشەکان نادات و تورکیاش ئەو وڵاتە نییە دوای هەڕەشەکان هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت.[2]
- ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە هەر کردەوەیەکی سەربازی تورکیا بەرامبەر بە هێزە کوردیەکان.[5]
- ئەمڕۆ لە ئەمەریکا خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە بەردەم کۆشکی سپی سازکرا.[2]
- مستەفا شەنتوب، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە هیچ بەهایەک بۆ هەڕشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمەریکا لەبارەی داڕووخاندنی ئابووری تورکیا دانانێت.[2]
- گوتەبێژی پێنتاگۆن، جوناثان هوفمان، ڕایگەیاند، پێمان وایە درووستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا باشترین ڕێگەی بەدیهێنانی سەقامگیرییە. گوتیشی: بەداخەوە تورکیا ڕێگەی کارکردنی تاکلایەنەی گرتووەتەبەر. هەروەها گوتی: ئێمە لە ئەنجامی ئه و هەڵوێستەی تورکیا بڕیارمان داوە هێزەکانمان لە ئاراستەی لەشکرکێشی چاوەڕوانکراوی تورکیا دوور بخەینەوە. بۆ ئەوەی ئاسایشی سەربازەکانمان بپارێزین. دووپاتیشیکردەوە، تا ئیستا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر هێزەکانمان لە باکووری سووریا نەهاتووە.[3]