دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئه و کۆمسیۆنە لە گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019دا 20 تریلیۆن تمەنی بۆ بودجەی سەربازی ئه و وڵاتە زیادکردوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی تەسنیم و بە وتەی حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، دوای ئەوەی کە پەرلەمانتاران لەسەر بودجەی تەخانکراو بۆ وەزارەتی بەرگری ناڕەزاییان دەربڕی، لە قۆناغی گۆڕانکاری ئه و پرۆژەیاسایەدا 40 تریلیۆن و 700 ملیار تمەنی دیکە له و بودجەیە زیادکراوە.
فەلاحەت پیشە وتیشی: له و 40 تریلیۆنە، 20 تریلیۆن تمەنی بۆ بەهێزکردنی بنەمای بەرگری ئێرانە و ئەوەی دیکەشی بۆ سنوورەکان تەرخانکراوە.[1]
#04-01-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,965