دواڕۆژ، #سامان قوبادی#
سەرۆکی شارەوانی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، 900 پارچە زەوییان لە ناوچەی #کانی گۆمە#ی سلێمانی ئامادەکردووە بە مەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگەی کەمئەندام.
یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند دوای بڕیارەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، 900 پارچە زەوییان لە سلێمانی ئامادەکردووە تاوەکو بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگەی کەمئەندام دابەشبکرێت و لە ئاییندەیەکی نزیکیشدا زەوییەکان دابەشدەکرێن.
وتیشی زەوییەکان دەکەونە ناوچەی کانی گۆمەی سلێمانی، ڕووبەرەکەیان لەنێوان 150 بۆ 200 مەتر چوارگۆشەدایە، هاوکات لەبەرامبەر تاپۆکردنیشدا هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت.[1]
#11-04-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,330