بەداخ و کەسەرێکی یەکجار زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هاوڕێی خەبات جەنابی سەرۆک #مام جەلال#-م پێگەیشت.
بەم هەواڵە دڵتەزێنە ناخم هەژا و خەسارەتێکی گەورە بەر میللەتەکەمان و پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵی کوردەواری و گەلانی عێراق کەوت.
جەنابی مام جەلال، لە سەرەتای ساڵی 1968ەوە وەک برایەکی دڵسۆز و پیشتیوانێکی گەورە و لەهەموو قۆناغەکانی ژیان و خەباتمدا پاڵپشت و ڕێنوێنم بووه و لەهەموو وێستگە و بۆنەکاندا بە ڕابەر و مامۆستای خۆمم زانیوه و لەتوانا و لێوەشاوەییە زۆر تایبەتەکانی سوودمەند بووم و بێبەشی نەکردووم.
مەرگی ئەم سیمبولی دیموکراتی و پارێزەرە خەباتکار و تێکۆشەرە، کارەساتێکی هێندە گەورەیە کە تەواوی خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازانی عێراق و ناوچەکە و جیهانیشی تاساندووە، چونکە ئاسەواری بیری تیژ و کار و پرۆژە و بەرنامەکانی ئەم زاتە، بە هەموو بوارە باڵاکانی ژیانی سیاسی و ڕوناکبیری و مافپەروەری و کۆمەڵایەتی و سەرجەم کایەکانی دیکەوە دیار و درەوشاوەیە.
ماڵئاوا ڕابەر و مامۆستا و پارێزەری دیموکراتی
ماڵئاوا خۆشەویست و جێمتمانەی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان و عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە.. بە هەموو یار و نەیارەوە... ماڵئاوا.
#فاروق مەلا مستەفا#
03-10-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,726
Donnez votre avis sur ce produit!