وەزیری #پلاندانان#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی هانۆڤەر ڕایگەیاند، ئاوارەکان ڕێژەی دانیشتووانی کوردستانیان لە 13% زیادکردووە و ئەوەش بارگرانییەکی دیکەیە بۆ سەر ئابووریی کوردستان. دەشڵێت کۆمپانیا ئەڵمانیاکانیان بۆ وەبەرهێنان لە کوردستاندا بانگهێشتکردووە.
رۆژی چوارشەممە #06-09-2017# لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆنفرانسی خاوەنکار و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد، ئامانجی کۆنفرانسەکە دروستکردنی پەیوەندییە لە نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش.
د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکە کاریگەریی لەسەر زیادکردنی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، 100 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان، 40 کۆمپانیای ناوچەکانی دیکەی عێراق و 100 کۆمپانیای ئەڵمانیا بەشدارن، ئەوەش مانای ئەوەیە هەرێمی کوردستان بە هاوبەشێکی بەهێزی گەشەپێدان دەمێنێتەوە.
د. عەلی سندی ڕاشیگەیاند، لەکاتێکدا کوردستان بەرەو گشتپرسی سەربەخۆیی هەنگاو دەنێ، هاوکات پابەندبوونی خۆی بە گەشەپێدانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان دووپاتدەکاتەوە.
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیان کرد و ڕاشیگەیاند، کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بانگهێشت دەکەن بۆ ئەوەی لە کوردستان وەبەرهێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزاردا بکەن.[1]
06-09-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,201
Donnez votre avis sur ce produit!