دواڕۆژ، زریان محەمەد
#یەکێتی هاوردە و ناردنکاران# ڕایدەگەیەنێت توانیویانە 30 پرۆتۆکۆڵ لەگەڵ وڵاتانی جیهان ئەنجامبدەن کە سودی بۆ کوردستان زۆر بووە.
شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەدواڕۆژی وت پەیوەندیمان لەگەڵ کونسوڵگەری و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە هەولێر زۆرباشە.
وتیشی توانیومانە بەهۆیانەوە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی جیهان ڕێک بخەین و لەلایەن خۆمانەوە ساڵانە چەندین بازرگان بنێرین بۆ پیشانگەکان.
وتیشی تائێستا 30 پرۆتۆکۆڵمان واژۆ کردووە لەگەڵ 8 وڵاتدا، لە ئێران 5 دانە و 4 دانە لە تورکیا ئەوانی تر لەوڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئۆکرانیا و ڕوسیا و ڕێکخراوە ئابورییە ئەمریکییەکانیش کە بەهۆیەوە توانیومانە مانگانە چەندین شاند ڕەوانەی وڵاتان بکەین بۆ بەشداریکردن لەپیشانگەکاندا.
یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا خاوەنی 8 هەزار ئەندامە کە بەشدارییان پێدەکەن لە پیشانگە نێودەوڵەتییەکاندا.
02-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,168
Donnez votre avis sur ce produit!