سەرۆکی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، ساڵانە عێراق بە بەهای 1.3 ملیار دۆلار ئاردی سپی هاوردەدەکات، لەکاتێکدا نرخەکەی لە ناوخۆدا زۆر لەوە کەمترە.
جواد بولانی، سەرۆکی لیژنەی ئابووری و بەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق لەدیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حەیاتی لەندەنی ڕایگەیاند، تورکیا دوو کۆمپانیای گەورەی هاڕینی ئاردی لە شاری مێرسین دامەزراندوە و گەنمی ڕوسیا تەنی بە 100 دۆلار دەکڕێت و تەنی بە 600 دۆلار هەناردەی عێراق دەکات.
راشیگەیاند، گەندەڵی گەورە لە کڕینی دانەوێڵەی جوتیاراندا هەیە کە دەبێتەهۆی بەفیڕۆچوونی سامانی گشتی کە تیایدا وەزارەتی بازرگانی تەنها گەنمی پلە یەک وەردەگرێت، لەکاتێکدا جۆرەکەی زۆر خراپە و جیاوازی نرخی لەگەڵ پلەکانی دیکەدا زۆرە و بۆ تەنێک دەگاتە 400 دۆلار.
رونیشیکردۆتەوە، ساڵانە بازاڕەکانی عێراق پێویستی بە 2.5 ملیۆن تەن ئاردە کە بەهاکەی 1.25 ملیار دۆلارە.
31-07-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,959
Donnez votre avis sur ce produit!