بە پێی ئەو هەواڵەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بڕواری 1/5/1396ی هەتاوی بڵاوی کردەوە، زیندانی سیاسی #کەیوان حوسەین پەناهی# بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەحمەد و زوبەیر حوسەین پەناهی هەناردەی زیندانی ناوەندی شاری سنە کراون بەڵام دیسان هەواڵێک لە ڕامین حوسەین پەناهی نییە.
هەر لەو پەیوەندییەدا دوو ئەندامی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی ئەفشین و عەباس حوسەین پەناهی لە دەستبەسەری وەزارەتی ئیتلاعاتدان. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ببڕواری 2/4/1396 هەتاوی لەدوای هێرشی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ترۆمبیلی ڕامین حوسەین پەناهی، ناوبراو دوو فیشەکی بەردەکەوێت و دواتر دەستبەسەر دەکرێت و هەرچەن پێویستی بە نەخۆشخانە و تیمار کردن هەبوو لە دەستبەسەری و شوێنێکی نادیاردا ڕاگیراوە. لە دوای ئەو ڕووداوە وە هێزە ئەمنییەتیەکان دەستیان دایە قۆڵبەسکردنی ئەندامانی بنەماڵەی حوسەین پەناهی و ئەم کەسانەیان دەستبەسەر کرد کە بریتی بوون لە، ئەفشین، زوبەیر، ئەحمەد، عەباس، و کەیوان حوسەین پەناهی.
تۆمەتی ئەم کەسانە پەیوەندی دراوە بە تێکهەڵچونەکانی پوشپەڕی مانگی ڕابردوەوە کە لە نێوان ئەندامانی حیزبی کۆمەڵە و ئەندامانی سپای پاسداراندا پێشهات.
زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامی لە دوای ئەم چەندساڵەی دەسەڵاتەکەی، هەردەم بە بیانوی داتاشراو و ناڕوون سەرکوتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردوە و کردوە و پێشێلکردنی مافی هاوڵاتیانی پەیڕەو کردوە کە ئەشکەنجەی دیلێکی بریندار و دەستبەسەری ئەندامانی بنەماڵەکەی(حوسەینپەناهی) یەکێکە لە هەوڵە سەرکوتکارانەکانی حکومەت دژی گەنجانی کوردە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
24-07-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,607
Donnez votre avis sur ce produit!