(خەدیجە قادر) یاریزان و یاریدەدەری ڕاهێنەرە دەرچوی #پەیمانگای وەرزشی کۆیەیە#، خێزانی پێشمەرگەیەکی قارەمانەکەهەمیشە هەمووکات پاڵپشت و پشتیوانی لێدەکات، خەدیجە خاوەنی دوو منداڵە بەناوەکانی (دەلال و دالیا) ماوەی (11)ساڵە یاریزانی یانەی وەرزشی تەقتەقە یاریزانێکی بەتواناو ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەبەدەستهێنان و سەرکەوتنی یاریەکان لەئێستادا یاریەدەدەری ڕاهێنەری فێرگەی پێگەیاندنی یاریزانی تازەپێگەیشتووی کچانە بەخۆبەخش و یاریدەردەری ڕاهێنەری هەڵۆی شاخ بەشی ئافرەتانە، لەبەر خەمخۆری بۆ وەرزش زۆربەی شەوان منداڵەکانی لەماڵی دایکی جێدەهێڵێت یاخوت لەگەڵ خۆی دەیانبات بۆ فێرگە، بەهیوای سەرکەوتن ولەشساغی بۆ خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەیان نمونەی زۆربێت.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,086