دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
سەرۆکی لیژنەی چاودێری تەندروستی سۆران ڕایدەگەیەنێت کە لە دوێنێ ئێوارەوە تاکو ئەمڕۆ هەینی 10ی شوبات بەهۆی سەرپێچیکردن 15 نۆرینگە لە سنوری قەزای سۆران داخراون و جارێکی دیکە مۆڵەتی کردنەوەیان پێنادرێت.
قەسیم برادۆستی، سەرۆکی لیژنەی چاودێری تەندروستی سۆران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە دوێنێ ئێوارەوە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینمان بۆ سەر نۆرینگەکان دەستپێکردوە و لە ئەنجامدا تاکو ئەمڕۆ هەینی 10ی شوبات 15 نۆرینگەمان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستوە و جارێکی دیکە ڕێگە بەکردنەوەیان نادرێت".
وتیشی "ئەو نۆرینگانە مۆڵەتیان لە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی وەرگرتوە و دەیانتوانی 18ماددە لەو نۆرینگانە بفرۆشن، بەڵام پێچەوانەی ڕێنماییەکان کاریان کردوە و زیاتر لەو مادانەیان لە نۆرینگەکان فرۆشتوە".
برادۆستی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو هەڵمەتە درێژەی دەبێت و سەرجەم ئەو نۆرینگانە تووشی داخستن و سزادان دەبنەوە کە سەرپێچیان کردوە و پێچەوانەی ڕێنماییەکان کاریان کردوە، جارێکی دیکە ڕێگە بەکردنەوەی ئەو نۆرینگانە نادرێت.
- 10-02-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,058
Donnez votre avis sur ce produit!