بەپێی ڕاگەیەنراوی سکرتاریەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە لە 4ی مارس بڵاوکراوەتەوە، سەرلەبەیانی سێشەممە ڕێکەوتی 3ی مارسی 2015 هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی کۆیە بەبیانووی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، هەڵیان کوتاوەتە سەر (کەمپی ئازادی) حیزبی ناوبراو لە شارۆچکەی کۆیەو سوکایەتیان بە ژن ومناڵو چەکدارەکانی ئەو حیزبە کردوە. هەروەها لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتوە کە چەندین جاری دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی کۆیەوە کە سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، هێرش کراوەتە سەر بنکەو کەمپەکانی ئەو حیزبەو سوکایەتییان پێکراوە.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، ئەو کردەوەیەی ئاسایشی کۆیە بەتوندی سەرکۆنە دەکاتو بە پێچەوانەی هەموو نەریتێکی سیاسیو پرەنسیپی پەیوەندی نێوان ئەحزابی سیاسی دەزانین. داوکارین کە دەسەڵاتدارانی یەکێتی کۆتایی بەو جۆرە گێچەڵکردنانە بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هەر لایەنێکی تر بهێننو ڕێز لە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیان لە کوردستانی عێراق بگرن و ئاسایشی مانەوەیان بپارێزن و دابینی بکەن.
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
5ی مارسی 2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,537
Donnez votre avis sur ce produit!