ئەمین ئەحمەد
لە سنووری #سۆران# و دەوروبەری لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 25 حاڵەتی پێشێلکاری بەرانبەر بە ڕۆژنامەنوسان کراوە و پێشێلکارییەکانیش لە لێدان و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنوسان ڕێگرییکردن لەکاتی ڕوماڵکردنی هەواڵ و بەدواداچوون خۆیان دەبیننەوە.
ئاکۆ حەمەد ڕابی ئەندامی نوسینگەی سۆرانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان: لە سنووری سۆران و دەوروبەری لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 25 حاڵەتی پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەنوسان کراوە، پێشێلکارییەکانیش بریتی بوونە لە لێدان و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنوسان ڕێگرییکردن لەکاتی ڕوماڵکردنی هەواڵ و بەدواداچون.
وتیشی: ئێمەش لای خۆمان بەدواداچوونمان بۆ حاڵەتەکان کردووە چ لەڕێگەی دەرکردنی بەیاننامە بێت یان سکاڵا لای دادگاکان یان قسەکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
#10-02-2015#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,555