حەسەن جومعە
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندرووستی #کەرکووک#، ڕێژەی لەدایکبوون و مردن لە ساڵی (2014) لە شاری کەرکووک دیاری کرا.
دکتۆر سەباح ئەمین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندرووستی کەرکووک بە خەندانی ڕاگەیاند: بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندرووستی کەرکووک، ڕیژەی لەدایکبوون و مردنی ئەمساڵ واتا ساڵی (2014) ، دیاری کرا.
وتی: بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی تەندرووستی کەرکووک ئەو منداڵانەی کە لە دایک بوون ژمارەیان (45800) منداڵە.
دکتۆر سەباح ڕاشیگەیاند: لە هەمانکاتدا ڕێژەی ئەو کەسانەشی کە لە کەرکووک مردوون ژمارەیان (6655) کەسە، هەر بۆیە بەپێی بەراوردی هەردوو حاڵەتەکە دەردەکەوێت ڕێژەی لە دایک بوون لە شاری کەرکووک (7) حەوت ئەوەندی ڕێژەی مردن بووە لە ساڵی (2014) دا.
ئەوەشی خستەڕوو کە، هەر لە ساڵی (2014) دا (45579) جار، نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,972
Donnez votre avis sur ce produit!